هەڵمەتێكی نیشتمانیی بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا

پارێزگای سلێمانی

بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی، هەڵمەتێكی نیشتمانیی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەست پێدەكات بە ئامانجی خۆپارێزیی ‌و تاكپارێزیی لە تووشبوون بەو پەتایە.
ڕۆژی دووشەممە 24/8/2020، بە سەرپەرشتیی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بە پشتیوانیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی (WHO)، لە ڕێی كۆمەڵەی پزیشكانی عێراق و بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و نوسینگەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیی لە سلێمانی و دەستەیەك لە خۆبەخشەكانی پسپۆڕییە پزیشكییەكانی زانكۆی سلێمانی، لە بەردەركی سەرای شاری سلێمانی هەڵمەتی نیشتمانیی بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا دەستی پێكرد.
پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامودەزگاكانی دیكەی حكومەت ‌و رێكخراوەكان ‌و خۆبەخشان بەردەوامە لە هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە لە پێناو خۆپارێزیی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئەوەی ئاستی هۆشیاریی هاووڵاتیان لە مەترسییەكانی پەتاكە زیاتر ببێت‌و خۆیان لە تووشبوون بپارێزن.
هەڵمەتەكەی پارێزگای سلێمانی بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا بە ناونیشانی (تەندروستیت ئەمانەتە) بە ڕێوەدەچێت، كە ماوەی نۆ ڕۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ هەڵمەتێكی هۆشیاركردنەوەی هەمەلایەنەدا، سێ سەد هەزار ماسك و ڕێنمایی خۆپارێزیی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber