ئاگادارییەك لە پارێزگای سلێمانییەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكات كە زیادەڕەوییان كردووەتە سەر زەوییەكانی شارەوانی، چەند بەڵگەنامەیەك پێشكەش بە كاروباری یاسایی دیوانی پارێزگا بكەن بە مەبەستی تەملیككردنی زەوییەكانیان، ئەمەی خوارەوە دەقی ئاگادارییەكەیە:

ئاگاداری
سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە (٥)ی ساڵی (٢٠١٩)، كە تایبەتە بە خاوەنكردنی ئەو زەویانەی كە زیادەڕەوی كراوەتە سەر و بۆ زیاتر ڕاپەڕاندنی كاری هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی مادەی (٢) بڕگەی (٣)ی بڕیاری سەرەوە، پێویستە زیادەڕەوكار ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێشكەش بە لیژنەكە بكات لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی دیوانی پارێزگای سلێمانی:

١- باری شارستانی + رەگەزنامەی عێراقی یان كارتی نیشتمانی.
٢- پشتگیری ئاسایش + پشتگیری ئەنجومەنی گەڕەك.
٣- فۆڕمی خۆراك.
٤- پسوڵەی ئاو و كارەبا.
٥- قسام شەرعی ئەگەر زیادەڕەوكار وەفاتی كردبێ.
٦- لە یەك خانوو زیاتر داوا نەكات بۆ تەملیك كردن.
٧- پێویستە زیادەڕەوكار تەمەنی سەروو (١٨) ساڵ بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber