هەوڵەكان بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەخرێنەگەڕ

پارێزگای سلێمانی

پارێزگار سەردانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات ‌و گفتوگۆ لە بارەی خزمەتگوزارییەكان دەكەن، دواتریش لەگەڵ لیژنەی پیشەسازیی ‌و وزەی ئەنجومەن كۆدەبێتەوە بەمەبەستی خستنەگەڕی هەوڵەكان بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان.
ڕۆژی یەكشەممە 30/8/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لە بارەی باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان و خزمەتگوزارییە گشتییەكان كرا.
دوا كۆبوونەوە ‌و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، لەسەر داوای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنەكە، لە دیوانی ئەنجومەنی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پارێزگار لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پیشەسازی و وزە كۆبوەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لە بارەی هەوڵەكان كرا بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان و میكانیزمەكانی دابەشكردنی نەوت و چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی لە ڕابردوودا لەم بوارانەدا ڕویانداوە.
بەدیدی هاوبەشی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگای سلێمانی، میكانیزمی گونجاو بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانە دیاریكران و هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی بە پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەتی نیشتیمانی بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان خرانەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber