چەند پرۆژەیەكی پەرەپێدان جێبەجێ‌ دەكرێن

پارێزگای سلێمانی

پارێزگار سەردانی بەڕێوەبەرێتیی ئاماری سلێمانی دەكات ‌و بڕیارە بەمزوانە چەند پرۆژەیەكی پەرەپێدان لەلایەن بەڕێوەبەرێتییەكەوە لە سنوری پارێزگاكەدا جێبەجێ‌ بكرێن.
ڕۆژی سێشەممە 1/9/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی بەڕێوەبەرێتیی ئاماری پارێزگای سلێمانیی كرد و لەگەڵ بەڕێز مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی كۆبوەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی پێشكەش كردن لەبەرامبەر ئەرك و هەوڵ و كۆششی زانستیانە و تەكنیكیانەی نیشتمانیانەیاندا بۆ ئاماركردن و بەدواداچوونی هەموو سێكتەرە جیاجیاكانی ژیانی گشتیی و دامەزراوەكان.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی، لە كارو پڕۆژە نوێكانیان دوا، كە بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا بە چەندین پڕۆژەی بەهادار لە ڕێی وەزارەتەكانی پلاندانانی حكومەتی ئیتیحادیی و هەرێمەوە بە پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی لە سنوری گشتیی پارێزگای سلێمانیدا بۆ پەرەپێدان بكرێن.
دواتر پارێزگاری سلێمانی هەموو بەش و هۆبەكانی بەڕێوەبەرێتیەكەی بەسەركردەوە و سوپاسی هەوڵ و ماندوبوون و كاری دڵسۆزانەی كردن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber