بۆ هەموو یەكە كارگێڕییەكانی پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ‌و بە ئامانجی رێكخستنەوەی دەوامی فەرمانگەكان ‌و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم، پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێك لە بارەی چۆنێتیی دەوامكردنەوە دەدات، ئەمەی خوارەوە دەقی بڕیارەكەیە:

بۆ/ هەموو یەكە كارگێڕیی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیی و فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ كاتی دەوامكردن

ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٥٢) لە (٥/ ٥/ ٢٠٢٠)دا:
1-    دەوامی فەرمیی لە فەرمانگەكانی دەوڵەتدا هەفتانە لە ڕۆژی یەكشەممە تا ڕۆژی پێنجشەممە دەبێت.
2-    دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان، بەڕێوەبەرە گشتییەكان، بەڕێوەبەری هەر دامودەزگایەكی دەوڵەت؛
أ‌- پاڵپشت بە وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی خۆیان پابەندی سەعاتی دەوامكردنی ڕۆژانە دەبن.
ب‌- ڕێژەی دەوامكردنی فەرمانبەران بە پێی پێویستیی فەرمانگەكان و بە پێی ژمارەی میلاكەكانیان بەشێوەی نۆرە (تناوب) دەبێت، بەمەرجێك نەبێتە هۆی وەستانی كاری فەرمانگەكان و دواكەوتنی مامەڵەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان.
٣- دەوامكردن لە هەموو فەرمانگەكاندا بە ڕەچاوكردن و پابەندبوون بە ڕێكارە تەندروستیی و خۆپارێزییەكانی پەتای كۆرۆناوە دەبێت.

لەگەڵ رێزدا...

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
٦ / ٩ / ٢٠٢٠