مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مناڵیی بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

هەڵمەتێك بۆ ماوەی یەك مانگ لە بارەی هۆشیاریی شێرپەنجەی مناڵیی بەڕێوەدەچێت ‌و تیشكی ئاڵتونیی لە تەلاری سەرا دەدرێت.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 7/9/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە ڕۆژی یەكەمی مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مناڵیی، تیشكی ئاڵتونیی كە بۆ یەكەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و تیشكی ئاڵتونیی لە تەلاری سەرای سلێمانی درا؛ وەك هێمایەكی جیهانیی بۆ شێرپەنجەی مناڵ.
مەراسیمەكە لەلایەن مناڵێكی ژیكەڵەی چاكبوەوە لە شێرپەنجە كرایەوە كە لە لایەن بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانییەوە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان ڕێكخرابوو، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سوپاسی پارێزگاری سلێمانی كرد بۆ پشتیوانییە بەردەوامەكانی لە كەرتی تەندروستی.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا ئەم ڕۆژەی بەرزنرخاند و سوپاسی ڕێكخەر و بەشدارانی مەراسیمەكەی كرد و گیانی مرۆڤدۆستیی و دیدی گەردونگەریی و ژیانویستیی خەڵكی پارێزگای سلێمانی خستەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber