بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی و ژمارەیەک لێپرسراوی رێکخراوەکانی ژنان د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا . لەو کۆبونەوەیەدا کە سەرجەم پرسەکانی ژنان و لەم پەرو بەربەستەکانی بەردەم رێکخراوەکانی ژنان باسی لێوە کرا د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی بەڵێنی پشتیوانی تەواوی داخوازییەکانی ژنانی پێدان و بە وردی لە گرفتەکانیانی کۆڵییەوە هەروەها هاوخەمی خۆی نیشاندا سەبارەت بەو کردەوە قێزەونەی چەند رۆژئ رابردوولە باخچەی دایک لە شاری سلێمانی رویدا و ئیدانەی کرد .هەروەها بەڵینی دا بە پاڵپشتی یاساو هەوڵەکانی ئەوان رێ لە هەرتوندوتیژییەک بگرن دژ بە ژنان و داواکاری ناو کۆبونەوەکەی بۆ جێبەجێکردن