سلێمانی دەبێتە شاری پێكەوەژیانی ئاشتیانە

پارێزگای سلێمانی

سلێمانی وەكو شاری پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە عێراقدا دیاریی دەكرێت بۆ ساڵی 2020.
بەگوێرەی نوسراوێكی هەماهەنگیەتیی پرۆژەی نیشتمانی بۆ پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە عێراقدا، كە ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی كراوە، شاری سلێمانی وەكو شاری پێكەوەژیانی ئاشتیانە دەستنیشان كراوە لە عێراقدا بۆ ساڵی 2020.
لە نوسراوەكەدا كە بە ژمارە (37) لە رێكەوتی 10/9/2020 رەوانەی پارێزگای سلێمانی كراوە، ئاماژە بەوە كراوە، لە پای هەوڵە نیشتمانیی ‌و مرۆییەكانی حكومەتی خۆجێیەتیی سلێمانی ‌و دانیشتوانەكەی، پرۆژەی نیشتمانی بۆ پێكەوەژیانی ژیانی وەكو وەفایەك بۆ ئەو هەوڵانەی شاری سلێمانی، شارەكەی وەكو شاری پێكەوەژیانی ئاشتیانە دەستنیشان كردوە.
پرۆژەی نیشتمانی بۆ بۆ پێكەوەژیانی ئاشتانە چەندین كەسایەتیی ئەكادیمی ‌و ریشسپی ‌و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنیی لە سەرتاسەری عێراق لەخۆدەگرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber