پارێزگاری سلێمانی سەردانی دهۆك دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەردانی پارێزگای دهۆك دەكات ‌و بە مەبەستی پیرۆزباییكردن ‌و كاری هاوبەش سەردانی پارێزگاری نوێی دهۆك دەكات.
ڕۆژی سێشەممە 15/9/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە شاری دهۆكی دڵگیر و لە دیوانی پارێزگای دهۆكدا، سەردانی بەڕێز (د. عەلی تەتەر تۆفیق) پارێزگار نوێی دهۆكی كرد.
لە دیدارێكدا پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی پێشكەشكردن و بە دیدێكی هاوبەش گفتۆگۆیان لەسەر بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا و ژیان و بژێویی هاووڵاتیان و هەماهەنگیی و كاری هاوبەش كرد، پارێزگاری سلێمانی دیاریی تایبەتی پارێزگای پێشكەش بە بەڕێز پارێزگاری دهۆك كرد، دواتریش پارێزگاری دهۆك كورتەیەكی لە بارەی مێژووی شارەكە ‌و كاروباری ئیداریی پارێزگاكە باس كرد.
بەڕێز پارێزگاری دهۆك سوپاس و پشتیوانیی و ئامادەیی تەواوی خۆیانیان  دەربڕی بۆ كاری هاوبەش ‌و هەماهەنگیكردنی زیاتر لە نێوان حكومەتە خۆجێییەكانی هەرێمدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber