سلێمانی بەشداریی كۆنفرانسی پراگ دەكات

پارێزگای سلێمانی

سلێمانی وەكو شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسكۆ، بەشداریی لە كۆنفرانسی ساڵانەی شارە ئەدەبییەكاندا دەكات كە لە شاری پراگی چیك بەڕێوەدەچێت.
ئۆفیسی سلێمانیی شاری ئەدەبیی یونسكۆ، بە ڤیدیۆیەك بەشداریی لە كۆنفرانسی ساڵانەی شارە ئەدەبییەكانی یونسكۆدا كرد كە لە شاری پراگی پایتەختی چیك بەڕێوەدەچێت.
سلێمانی بە ڤیدیۆیەكی ٨ خولەكی بەشداریی كۆنفرانسەكەی كردووە ‌و   لە ڤیدیۆكەدا شاری سلێمانی و كلتووری ئەدەبی و پڕۆژە ستراتیژییەكانی چوار ساڵی داهاتوو خراوەنەتەڕوو.
رێكخراوی یونسكۆ ساڵانە كۆنفرانسی شارە داهێنەرە ئەدەبیی ‌و هونەرییەكان رێكدەخات ‌و تێیدا چەندین چالاكیی ‌و كاری ئەدەبیی ‌و هونەریی نمایش دەكرێن، بە ئامانجی گرێدانی كلتووریی ‌و ئەدەبی لە نێوان گەلانی جیهاندا.
بۆ بینینی تەواوی ڤیدیۆكە كلیك لەم لینكە بكە:

https://www.youtube.com/watch?v=z-q8yMsjY8c

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber