هەرێمی كوردستان... زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا

پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی (27/9/2020) لەئامادەیی د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ بەئامادەبوونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر محەمەد كەریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدراو لەیەكەم رۆژی دەوامی قوتابخانەكان پۆلی 12ی ئامادەیی وێژەیی و زانستی دەستیپێكرد.
هەریەك لەبەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە پیرۆزباییان لەخوێندكاران و مامۆستایان كرد، داوایانكرد ئامادەبن لەخوێندنگەو پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزیی بن بۆئەوەی بتوانین بەهەموولایەك ئەم قۆناغە سەختەی تەندروستی بەسەركەوتوویی تێ پەڕێنین و هیوای سەركەوتنیان بۆ خوێندكاران و مامۆستایان دەربڕی و رایانگەیاند: هەمیشە پشتیوانی مامۆستایان دەبن.
خوێندكارانی بەشدار بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2020-2021، (3682) خوێندكاری بەشی وێژەیی و 6917 خوێندكاری بەشی زانستین.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber