كاركردن لە دووسایدی كەلار – سلێمانی دەست پێدەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕی 20 ملیار دینار بۆ دەستپێكردنەوە و تەواوكردنی پرۆژەی دووسایدی كەلار- سلێمانی خەرج دەكرێت ‌و بەمزوانە كاركردن لە پرۆژەكەدا دەست پێدەكاتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە جادە و ڕێگاوبانەكان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بڕی 20 ملیار دینار تەرخانكراوە  بۆ دەستپێكردنەوە و تەواوكردنی پرۆژەی دووسایدی نێوان كەلار- سلێمانی، كە بە هۆی قەیرانی داراییەوە ماوەیەك بوو كاركردن تێیدا راگیرابوو.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ‌و نیشتەجێكردن لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە سەر داوا ‌و پێشنیازی وەزیری ئاوەدانكردنەوە، ئەو بڕە پارەیەی بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆژەكە تەرخان كردوە، كە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و ئاسانكارییەكی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دەكات.
بەهۆی ئەوەی رێگای كەلار – سلێمانی، لۆدێكی زۆری هاتوچۆی لەسەرە، لە ساڵانی رابردوودا پرۆژەی دووسایدكردنی رێگاكە دەستی پێكرد، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە كاركردن تێیدا راگیرابوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber