سێ‌ قوتابخانەی نوێ‌ لە سلێمانی دەكرێنەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە رێوڕەسمی كردنەوەی سێ‌ قوتابخانەدا دەكات كە لە سنوری شاری سلێمانی دەكرێنەوە.
رۆژی سێشەممە 29/9/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی خۆرهەڵات، بەشدارییكرد لە كردنەوەی بینای نوێی خوێندنگەكانی باریكە لە گوندی باریكەی ناحیەی تانجەرۆ و مەحمود جەودەت لە شاری ڕۆشنبیران و سەیرانی میرزا مەحمود لە گەڕەكی وڵوبە، كە لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی و بە پشتیوانیی ڕێكخراوی یونیسێف و كەسایەتیی و كەرتی تایبەتی نیشتمانیی دروستكراون.
پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لە هەموو ئەو كەسانە كرد كە بەشداربوون لە سەرخستنی ئەو پرۆژانەدا ‌و هیوای خواست كردنەوەی ئەو قوتابخانانە چارەسەری گرفتی كەمیی خوێندنگە بكات ‌و ببێتە مایەی كارئاسانی بۆ قوتابیان ‌و خوێندكاران.
دواتریش بەڕێزان وەزیری پەروەردە ‌و پارێزگاری سلێمانی ‌و وەفدی یاوەریان خوێندنگەی ناوشاخانیان لە سنوری ناحیەی تانجەرۆ بەسەر كردەوە و هیوای سەركەوتنیان بۆ مامۆستایان ‌و ستافی ئیداریی ‌و قوتابیان ‌و خوێندكاران خواست.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber