پاڵەوانێتیی تۆپی سەرمێز كۆتایی هات

پارێزگای سلێمانی

پاڵەوانێتیی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی سەرمێز كۆتایی هات ‌و سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەست هێنا، خەڵاتی لیژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراقیش دەبەخشرێتە پارێزگاری سلێمانی لە بەرامبەر خزمەتكردنی بە بواری وەرزش ‌و لە ئامێزگرتنی خولەكانی راهێنان ‌و پاڵەوانێتییە وەرزشییەكان.
ڕۆژی شەممە 3/9/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە ڕێوڕەسمی كۆتایی پاڵەوانێتییەكانی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی سەرمێز كە لە لایەن یەكێتیی ناوەندیی تۆپی سەرمێزی عێراق بە هەماهەنگی یەكێتیی تۆپی سەرمێزی سلێمانی و یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بە پشتیوانیی كۆمپانیای تیشك نێت بۆ ژنان و پیاوان ڕێكخرابوو.
لە كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا خەڵاتی لیژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق بەخشرایە پارێزگاری سلێمانی لەبەرامبەر لە ئامێزگرتنی خولەكانی ڕاهێنان و پاڵەوانێتییە وەرزشییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و پشتیوانیی بەردەوامی لە وەرزش و یانە وەرزشییەكان وەرزشكاران، دواتر خەڵاتی یەكەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانێتییەكەیان بەخشییە یانە براوەكان كە بەشانازییەوە بۆ سلێمانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە پلەی یەكەمی ژنان و پلەی دووەمی پیاوان و یانەی وەرزشی سلێمانی پلەی یەكەمی پیاوانیان لەسەر ئاستی عێراق بەدەست هێنا.
لە میانی رێورەسمەكەدا پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا پیرۆزبایی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە هەموو یانە بەشداربووەكان و یەكێتیی ناوەندیی تۆپی سەرمێزی عێراق و لیژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق  ‌و وەرزشكاران كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
ئاماژەی بەوەش كرد، سلێمانی هەمیشە گرنگیی ‌و بایەخی بە وەرزش ‌و وەرزشكاران داوە ‌و ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاریی ‌و هەماهەنگییەكە لە پێناو خزمەتكردنی بە وەرزش.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber