لیژنەی باڵای ئۆپۆاسیۆنەكانی كوردستان كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە ‌و بڕیاری پێویست لە بارەی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا ‌و پرۆسەی خوێندن ‌و هاتوچۆ دران.
ڕۆژی چوارشەممە 14/10/2020، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، بەسەرپەرشتیی بەڕێز وەزیری ناوخۆ و بە بەشداریی بەڕێزان وەزیرە پەیوەندیدارەكان و سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاریی ئیدارە سەربەخۆكان كۆبوەوە.
لە میانی كۆبونەوەكەدا كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، چەندین بڕیاری پێویست لەبارەی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو ڕێكارەكانی خۆپاراستن و چارەسەركردن و هاتوچۆی دەروازە نێودەوڵەتییەكان  و فڕۆكەخانەكان دران.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber