پارێزگارەكانی كوردستان كوردستان سەردانی بەغداد دەكەن

پارێزگای سلێمانی

پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە بە مەبەستی دانانی كارنامە ‌و هەڵسەنگاندنی سەردانیكردنی بەغداد ‌و گفتوگۆكردن لەبارەی مافە دەستورییەكانی پارێزگاكان.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 15/10/2020، پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی بەڕێز وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەڕێز وەزیری پلاندانانی حكومەتی ئیتحادیی كۆدبوونەوە؛ بەمەبەستی گفتۆگۆكردن لەسەر مافە كارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای هەڵەبجە و مافە دەستورییەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و دانانی كارنامەی سەردانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد و كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێزان سەرۆكوەزیرانی حكومەتی ئیتحادیی و وەزارەتە جیاجیاكاندا.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا چەندین تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە كرا بۆ دروستكردنی هەماهەنگیی ‌و چۆنێتیی سەردانەكە ‌و داواكردنی مافە یاسایی ‌و دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber