پارێزگار بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەن دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگادا دەكات ‌و وەڵامی پرسیارەكانی ئەندامانی ئەنجومەن دەداتەوە سەبارەت بە چەند پرسێك.
ڕۆژی سێشەممە 20/10/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی؛ بەشدارییكرد لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ژمارە (٦٠).
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە لە هۆڵی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو چەند پرسێك تاووتوێ‌ كران ‌و پارێزگاری سلێمانیش بەشداریی لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا كرد.
سەبارەت بە پرسی سوتانی دار سنەوبەرەكانی شاری سلێمانی بەڕێز پارێزگار وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانی ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیی دایەوە، دواتریش لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئامانجی كۆبونەوەكەی خستەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber