گەشتی نێوان توركیا و سلێمانی دەست پێدەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

بڕیارە بەمزوانە گەشتە ئاسمانییەكان لە نێوان توركیا ‌و فڕۆكەخانەی سلێمانیدا دەست پێبكەنەوە.
بە گوێرەی  ئەو نامە ئەلیكترۆنییەی كە لە لایەن هێڵی ئاسمانیی توركش ئێرلاینەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ‏نێردراوە، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو واتە ٢٦ی ئەم مانگە گەشتی نێوان توركیا و فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتیی سلێمانی دەست پێ بكاتەوە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویكردووتەوە، بەپێی ‏ئەو پلانەی كە لە ئێستادا دانراوە، هەفتانە دوو گەشت لە نێوان توركیا ‌و سلێمانیدا دەكرێت ‌و گەشتەكانیش بەردەوامییان دەبێت، دوای دیراسەكردن و بەپێی خواستیش ‏گەشتەكان لە داهاتوودا زیاتر دەكرێن.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەیەكە كۆماری توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عێراق راگرتوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber