له‌ سلێمانی 21 ته‌ن كه‌لوپه‌لی خراپ بوو له‌ ناوده‌برێت

پارێزگای سلێمانی

بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوولاتیان له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی 21 هه‌زار كیلۆ گرام مه‌واد و خواردنی به‌ سه‌رچوو له‌ ناوبراوه‌.

خالید محمد سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ ناوبردن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رباری قه‌یرانی دارایی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌ شه‌و به‌ ڕۆژ به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانی خۆیان له‌ پێناو ته‌ندروستی هاووڵاتیان له‌ چاودێریكردنی بازاڕ،

هه‌روه‌ها ووتیشی له‌ به‌رواری 31/5/2016 له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه‌ 21 هه‌زار كیلۆگرام مه‌واد و خواردنی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ خوارده‌مه‌نی كه‌لوپله‌ پاككه‌ره‌وه‌ و جوانكاری ، دواتر له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ ناوبردن سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كان له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ ناوبران كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ له‌ناوبردن و كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی شاری سلێمانی.