پێنجەمین فێستیڤاڵی هەنگوین لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، پارێزگاری سلێمانیش پشتوانیی خۆی بۆ پەرەدان بە بەرهەمی خۆماڵی دووپات دەكاتەوە.
ڕۆژی سێشەممە 27/10/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە كردنەوەی پێنجەمین فێستیڤاڵی هەنگوین كە لە پاركی ئازادیی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لە مەراسیمەكەدا بەڕێزان كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵ و ئاودێریی سلێمانی و بەشداربووان سوپاسی هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ پشتیوانیكردنی ئەو كەرتە و تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ فێركردن و كارئاسانیكردن لەكاتی كەرەنتینەدا بۆ پاراستنی سامانی هەنگ لە كوردستاندا.
بەشداربووان بەشێوەیەكی شایستە بەرهەمەكانیان نمایش كردبوو، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ پەرەدان بە بەرهەمی خۆماڵی دووپاتكردەوە و رایگەیاند، گرنگیپێدان و زیادبوونی بەرهەمی خۆماڵی كاریگەریی گەورەی لەسەر داهاتی نیشتمانیی دەبێت، بۆیە وەكو پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی لەهەر هەوڵێك دەكەن كە ببێتە مایەی خزمەتكردنی گشتیی و بوژانەوەی هەرێمی كوردستان.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber