كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە دەزگای نیشتمانیی بۆ پێگەیاندن بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

لە هۆڵی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە دوایین هەوڵەكانی دەزگای نیشتمانیی بۆ پێگەیاندن بەڕێوەدەچێت، پارێزگاری سلێمانیش كارەكانی دەزگاكە بەرز دەنرخێنێت.
ڕۆژی چوارشەممە 28/10/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە دەزگای نیشتمانیی بۆ پێگەیاندن كە لە هۆڵی پارێزگای سلێمانی بە بەشداریی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ‌و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداریی بەڕێوەچوو.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی وتارێكی پێشكەش كرد ‌و بیروڕای پارێزگای سلێمانیی لەسەر پرۆسەی پەروەردە و پەرەپێدان و فێركردن بۆ سەرپەرشتیار و ئامادەبووان خستەڕوو هەنگاوەكانی دەزگاكەی بەرز نرخاند.
دواتر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتارێكی پێشكەش كرد، سەرپەرشتیار ‌و ئەندامانی لیژنەی باڵای دەزگای نیشتمانییش وردەكاریی هەنگاوەكانی دەزگاكەیان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber