كار و چالاكییەكانی شاری داهێنەریی ئەدەبیی

پارێزگای سلێمانی

لە یادی تێپەڕبوونی ماوەی ساڵێك بەسەر وەرگرتن و پەسەندكردنی شاری سلێمانی وەك شاری داهێنەریی ئەدەبیی لەلایەن ڕێكخراوی یونسكۆوە، لەگەڵ ئەوەی بەدرێژایی ئەم ساڵە لەناو پەتای كۆرۆنادا بەپێی ڕێكار و ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان كارەكان ڕێكخراون، بەڵام بەردەوام بوون و بەبێ وەستان لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوخۆ توانراوە ئەم كارانە ئەنجام بدرێن:
١- چاپكردنی كتێبی (دیوانی كۆڤید) كە وەڵامدانەوەی كۆرۆنایە بە بەرهەمی شیعر و پەخشان و كورتە چیرۆك و تابلۆ و ڤیدیۆ بە زمانی ئینگلیزی بە بەشداریی ٢٣ شاری ئەدەبی یونسكۆ، كە لەلایەن تۆڕی ئەدەبیی یونسكۆوە لەسەر ئاستی جیهان بە شێوەی ئەلكترۆنیی بڵاوكرایەوە.
٢- دروستكردنی پەیوەندیەكی بەهێز و جێگیر بۆ شاری سلێمانی لەگەڵ دەستەخوشكی شارە ئەدەبیەكاندا، وەك سەردانی شارەكانی نۆتنهام و ئەنگۆلێم لەلایەن پارێزگاری سلێمانیەوە، سەرباری دەستپێشخەریی (شارەكەت بناسێنە) لەڕێی سكایپەوە لەگەڵ شارە داهێنەرەكانی یونسكۆدا.
٣- كۆكردنەوەی داتای نووسەر  و ناوەندە ئەدەبیەكانی سلێمانی بۆ بەشداریی چالاكیی نێودەوڵەتیی وەك زەمینەی دروستكردنی نێتوێركی لۆكاڵی دەزگا ئەدەبیەكانی سلێمانی و ئەژماركردنی چالاكیە ئەدەبیەكانیان .
٤- سەردانی مەیدانی بۆ هەریەكە لە بنكەی ژین و ئینستیتیوتی كەلەپوری كوردی و گەلاوێژ و دەزگای سەردەم و سەنتەری كوردۆلۆجی و یەكێتی نوسەران و كتێبخانەی گشتی و دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان و كتێبفرۆشی غەزەلنوس و ڕوونكردنەوەی ئەوەی كە دەتوانن چالاكیەكانیان بگەیەننە ئۆفیسەكە بۆ ئەوەی لە كۆتا ڕاپۆرتدا بۆ یونسكۆ یاداشت بكرێن.  
٥- وەرگێڕانی ٦ پرۆگرامی میوانداری ئەدەبیی و بڵاوكردنەوەیان لە پەیجی پارێزگای سلێمانیدا كە لەلایەن شارە ئەدەبییەكانی ئایسلەند و ڕووسیا و سلۆڤینیا و ئۆكرانیا و پۆڵەندا و كۆریاوە بەدەستمان گەشتبوو، و پەیوەندیكردن بە نووسەر و شاعیرانی سلێمانیەوە بۆ بەشداریكردنیان.
٦- بەشداركردنی بەرهەمی چەندیین نووسەری كورد لە ناوخۆی كوردستان و هەندەران لە چالاكیە نێودەوڵەتیەكانی تۆڕەكەدا.
٧- بەشداری چالاكیی و دەستپێشخەری شارە ئەدەبیەكان وەك كیبیك، مۆنتیڤیدیۆ، نۆتنهام، دوبلن، هایدلبێرگ، و نانجین.
٨- بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی سلێمانی بەشدار لە كۆنفرانسی شارە ئەدبیەكانی ئونسكۆ ٢٠٢٠ لە شاری پراگ.
٩- نووسینی پرۆپۆزەڵ بۆ پێشبڕكێی فەندی نێودەوڵەتیی یونسكۆ (IFCD) كە مانگی ١١ ئەنجامەكان ڕادەگەیەنرێت.
١٠- بەشداركردنی شیعری هەڵبژاردەی وەرگێڕراوی شاعیرانی كورد لە ڕۆژی جیهانی شیعر لە گرانادا- لە ئیسپانیا بە شێوەی ئۆنلاین ، هەروەها لە شاری ئۆدیبۆس لە پورتوگال.
١١- بەشداریی پانێڵی زوومی وەرگێڕان لە شارە ئەدەبیەكاندا كە لەلایەن شاری لڤیڤی ئۆكرانیاوە ڕێكخرابوو.
١٢- ئامادەسازیی بۆ مۆزەخانەی ئەدەبی فرەزمان لە خەستەخانەی ئینگلیزی كۆن لە شاری سلێمانی بەبەشداریی ٢٠ شاری تۆڕەكە.
١٣- بەشداری پانێڵی ئۆنلاینی كۆڤید ١٩ لە لایەن سكرتاریەتی یونسكۆوە دەربارەی دۆخی هونەرمەند و نووسەران لە كاتی كەرەنتینەدا.
١٤- بەشداریی پانێڵی ئۆنلاینی كۆڤید ١٩ لە لایەن سكرتاریەتی ئونسكۆوە دەربارەی وێناكردنی شارەكان لەدوای كۆرۆنا.
١٥- دیداری ئۆنیلاین لەگەڵ چەند شارێكی ئەدەبیی تۆڕەكەدا بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و دروستكردنی پەیوەندیی.  
١٦- بەشداری (ئەدەبی خوێندراوە لەناو پاس و هۆكانی هاتوچۆدا) كە شاری ئولیانۆڤسكی ڕوسیا ڕێكی خستبوو.
١٧- بەشداریی ڤیستیڤاڵی گۆڤاری وێنەیی (كۆمیك بوك)ی شاری ئەنگولێم لە فەرەنسا .
١٨- دروستكردنی لۆگۆ و وێبسایت و پەیجی فەیسبوكی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسكۆ.  
١٩- هاوبەشكردنی ئامانج وئەركەكانی ئۆفیسی سلێمانی لەگەڵ وێبسایتی فەرمیی شارەكانی یونسكۆدا.
٢٠- تەنسیقی دروستكردنی وێنەی سەردیوار (میوڕاڵ) بۆ پێزانینی تەندروستكار و هێزە ئەمنیەكان لە كۆرۆنادا.
٢١- بەشداری چیرۆكی (خەیاڵی ئاو) بۆ پێشبڕكێی ئەدەبی شاری ئوتریختی هۆڵەندا.
٢٢- گەڵاڵەكردنی پڕۆژەی ڕۆڵی ئەدەب لە چاندنی بەها مرۆییەكان و پەروەردەكردنی ڕەفتاری شەڕەنگێزیی و توندڕەویی نێو ئاوارە و پەنابەران و كۆمەڵگەی خانەخوێ لە شاری سلێمانیدا .
٢٣- گەڵاڵەكردنی پڕۆژەی ڕۆڵی ئەدەب و هونەر  لە داڕشتنەوەی كەسێتی زیندانیاندا .
٢٤- تەنسیق لەگەڵ رێكخەرانی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی و گەیاندنی ئەم چالاكیە بە تۆڕە نێودەوڵەتیەكە.
لەماوەی ساڵی یەكەمی تەمەنی ئەم نازناوەدا، سەرباری پشتگیریی ڕاستەوخۆی ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسكۆ، پارێزگای سلێمانی پشتگیریی چەندیین چالاكیی كولتووری وئەدەبیی و هونەریی جۆراوجۆری كردووە، وەك:
• وەرگێڕان: چاپی ١٠ ڕۆمانی وەرگێڕراوی ناوەندی ڕەهەند، پشتگیریی وەرگێڕانی ٣ رۆمانی بەختیار عەلی و هیوا قادر وشێرزاد حەسەن بۆ سەر زمانی فەرەنسی،
• چاپكردن: پشتگیریی چاپكردنی ئەلبومی سلێمانی وێنەیی، ئەلبومی هونەریی وسۆسیۆلۆجی كاكەیی و یارسان، وێنەی دەرگا كۆنەكانی سلێمانی، چاپی سەمای فریشتەكان، چاپكردنەوەی كتێبی دەگمەن، چاپی گۆڤاری بابان، چاپی كتێبی نووسەران، كتێبی دۆكیومێنتاریی وێنەی سلێمانی و خاكی، چاپی گۆڤاری پێنووسەكەم، چاپی دیوانی محمد عمر عوسمان و دیوانی حەمە حسێن هەڵەبجەیی، چاپی رۆمانی فرمێسكی بەفر، چاپی (جوانیناسیی و شوناس)ی ڕێكخراوی زەریاب.
• مۆسیقا: تیپی مۆسیقای شنروێ، ژەنیارانی ئەوروپی بەشدار لە كۆنسێرتی ئۆركێسترای سلێمانیدا، گروپی موزیكی لوڕ، تیپی سەمفۆنیای نیشتمانیی عێراق، ڤیستیڤاڵی ئۆركێسترای نامدار قەرەداغی.
• شانۆ: گرووپی شانۆی گۆدۆ، شانۆی ڕۆمانی، زنجیرە درامای درۆ، چاپی بیبلۆگرافیای هونەری شانۆی شاری سلێمانی، بەشداریی شانۆیی لە وڵاتی تونس، كورتەفیلمی شۆڕشگێڕ.
• پەیكەر: مامۆستا شێركۆ بێكەس، محمد عمر عوسمان
• پێشانگا: پێشانگای شێوەكاری ئەلكترۆنی، پێشانگای شێوەكاری و خۆشنووسیی پێشمەرگە.
• هاوكاری:  بەشداریی پێشانگای كولتووری لە بەریتانیا، كڕینی ٢٠ بەرگی ئەرشیفی عوسمانیی، بەدۆكیومێنتكردنی بینا كەلەپووریەكانی ناوەندی شاری سلێمانی، ڤیدیۆكلیپی شیعریی، كتێبخانەی گشتیی سلێمانی، سەردانی هونەرمەندان بۆ دیداری مامۆستا ئەحمەد سالار.
• یادەكانی دامەزراندن:  كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی كورد، یەكێتی نوسەرانی كورد، سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber