لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە و بارودۆخی تەندروستییی لە ئێستادا تاوتوێ دەكرێت و بڕیاری پێویست دەدرێت.
ڕۆژی شەممە 31/10/2020، بەسەرپەرشتیی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بەئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبوەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە جێگری پارێزگار بۆ كاروباری هونەریی و قائیمقامی قەزای مەڵبەند و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداریی پارێزگای سلێمانی ئامادەی بوون، تاووتوێی چەند پرسێكی هەنووكەیی كرا و گفتوگۆ لە بارەی بارودۆخی ئێستای تەندروستیی كرا.
هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا بڕیاری پێویست بۆ چاودێریكردن و گرتنەبەری ڕێكاری پێویست و هاندانی زیاتری هاووڵاتیان بۆ خۆپارێزیی جەختیان لەسەر كرایەوە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber