بەشی زمانی عەرەبی لە وێبسایتی فەرمیی پارێزگای سلێمانی دەكەوێتە كاركردن بە مەبەستی گەیاندنی هەواڵ و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی بە ناوەندە عەرەبییەكان و خوێنەرانی زمانی عەرەبی.
لە دووتوێی گرنگیدانی زیاتری بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە میدیا و گەیاندنی هەواڵ و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسكۆ بە زمانی عەرەبی، وێبسایتی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت كە لەمەودوا بۆ ئەو خوێنەرانەی دەیانەوێت هەواڵ و چالاكییەكان بە زمانی عەرەبی ببینن، دەتوانن لە رێگەی بەشی عەرەبییەوە ئاگاداری دوایین هەواڵ و چالاكییەكان بن.
دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەوە خوێنەری زمانی عەرەبی بن:
http://slemani.gov.krd/ar/index.php
یاخود دەتوانن لە رووپەڕی سەرەكیی وێبسایتی پارێزگای سلێمانی، كلیك لە بەشی زمانی عەرەبی بكەن و راستەوخۆ دەتانگوێزێتەوە بۆ بەشی عەرەبی.