هەڵمەتێكی نەمامناشتن لەسەر رێگای سەرەكیی سلێمانی - تاسڵوجە بەڕێوەدەچێت و وەكو قۆناغی یەكەم، هەزار نەمام لە شوێنی سنوبەرە سووتاوەكاندا دەنێژرێن.
ڕۆژی چوارشەممە 18/11/2020، بە چاودێریی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوون و پشتیوانیی بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی تاسڵوجە و ڕێكخراوە ژینگەپارێزەكانی (ئایندە، شەماڵی كوردستان، ملەكەوە، گەرمیان، نەمام) لەسەر ئەركی بەڕێز عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، هەڵمەتی ناشتنی هەزار نەمام وەك قۆناغی یەكەم لەسەر رێگای سلێمانی – تاسڵوجە و لە شوێنی دارە سووتاوەكاندا دەستی پێكرد.
پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لەو هەوڵە كرد و بە پێویستی زانی كاری جدیی بكرێت بۆ پاكڕاگرتنی ژینگە و زیاتركردنی پانتایی سەوزایی، ئامادەیی پارێزگای سلێمانیشی پیشاندا بۆ هەر جۆرە هەماهەنگیی و هاوكارییەك كە ئامانج لێی خزمەتی گشتی بێت.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber