بە پێی فەرمانێكی پارێزگاری سلێمانی، بودجەی پێویست بۆ پرۆژەیەك تەرخان دەكرێت بە ئامانجی دابینكردنی پێداویستییەكانی باخچەی رووەكی بۆ ساڵی 2020.
بە گوێرەی نوسراوی ژمارە 6984/20 كە لە رۆژی 2/11/2020دا دەرچوە و واژۆی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانیی لەسەرە، لەسەر بودجەی نەوت / 2 و بەپێی یاسا و رێنماییەكان، بڕی 31 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی (دابینكردنی پێداویستی پرۆژەی باخچەی رووەكی بۆ ساڵی 2020).
لە نوسراوەكەدا هاتوە، پرۆژەكە بەشێوازی راستەوخۆ و لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانییەوە لە ماوەی 90 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت و پرۆژەكەش هیچ رێژەیەك بۆ چاودێریی و یەدەك لەخۆناگرێت و بۆی تەرخان نەكراوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، پێویستە دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەك بەسەر فەرمانەكەدا، پرۆژەكە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber