پارێزگاری سلێمانی سیستەمی ئەلیکترۆنی دادگاکانی سلێمانی کردەوە

پارێزگای سلێمانی
ئەمڕۆ کلیکی کردنەوەی سییستەمی نوێی دادگای سلێمانی کرا کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنیە و لەمەدوا دادگاگانی سلێمانی کار بەم سیستەمە نوێیە دەکەن .
لە مەراسیمێکی تایبەت بە کردنەوەی پرۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی دادگاکانی سلێمانی کە هەر لەناو بینای سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەرێوەچوو ، وە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسی حکومی و حزبی بەشدارییان لەو مەراسیمەدا کرد.
د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکی تایبەتیدا کەلەو مەراسیەمدا پێشکەشی کرد وتی
هەڵبەتە ئەگەر بە پێ ی ویست و خواستی بەندەبێت ، خۆزگە هەموو دامودەزگا و فەرمانگە حکومی و ناحکومیەکان ئەلەکترۆنی دەبوون وهەنگاوێکمان دەنایە نێو دەوڵەتداری و حکومەتداری شەفاف و زیرەک و خوێندەوارەوە
هەرلەبەشێکی تری وتەکەیدا پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بە گرنگی بە ئەلیکترۆنی دادگا کردو وتی
دادگا بەپێ ی ئەوەی شوێنی بڕیاری یەکلاکەرەوەی دادپەروەری و هێنانەدی عەدالەتی نێو کۆمەڵگەیە ، ئەلەکترۆنی کردن و زیرەک کردنی ئەم دەستەڵاتە قەزاییەی وڵات ، هەنگاوێکی گەورەیە بۆ دەستەبەرکردنی زیاتری داد و زیرەکی لە دادپەروەری دا
لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا لەلایەن هەریەک لە د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێگاری سلێمانی و حاکم لطیف سەرۆکی دادگای سلێمانی و بەهرۆز قەشانی پارێزگاری پێشوی سلێمانیەوە یەکەم کلیکی کردنەوەی سیستەمەکە کراڕ.س