نوسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەكرێتەوە

پارێزگای سلێمانی

نوسینگەی پاسپۆرت لە قەزای چەمچەماڵ دەكرێتەوە ‌و پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت: كردنەوەی نوسینگەكە هەنگاوێكی گرنگە بۆ چەسپاندنی لامەركەزییەت ‌و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
ڕۆژی پێنجشەممە 26/11/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان وەفدی باڵای وەزارەتی ناوخۆ بە سەرۆكایەتیی وەزیری ناوخۆ و بە بەشداریی بەڕێزان بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێم و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ئیتحادیی و قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و سەرۆكی یەكە كارگێڕیی و فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی و سنورەكە، لە قەزای چەمچەماڵ بەشدارییكرد لە كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەریی هاوبەشدا، كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاووڵاتیان ‌و نوێنەرانی سنورەكە بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانی كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵی بە هەنگاوێكی بایەخدار و ئەرێنی بۆ چەسپاندنی لامەركەزییەت و كەمكردنەوەی ڕۆتین و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان باسكرد.
هەروەها پیرۆزباییشی لە خەڵك و ئیدارەی چەمچەماڵ كرد و سوپاسی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەزارەتەكانی ناوخۆی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئیتحادی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی كرد بۆ تەواوكردنی ئەم هەنگاوانە، پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیشی بۆ هەموو هاوكاریی و هەماهەنگییەك دووپاتكردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber