وەفدێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستی بۆ پانزدە فەرمانگەی پارێزگاكە و پارێزگای هەڵەبجە.
ڕۆژی پێنجشەممە 26/11/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە كۆگای نوێی پارێزگای سلێمانی بۆ هەماهەنگیی قەیرانەكاندا، پێشوازییكرد لە بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، كە بەمەبەستی دابەشكردنی پێداویستی دابینكراوی پانزدە فەرمانگەی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، سەردانی پارێزگای سلێمانیان كردبوو.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەرییدا، پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانیی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان دەربڕی و ئەم هەنگاوەی بە هەنگاوێكی شایان باسكرد بۆ ئەوەی فەرمانگەكان بتوانن باشتر و زیاتر خزمەتی هاووڵاتیان بكەن.
لای خۆیەوە بەڕێز وەزیری ناوخۆ، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و فەرمانگەكانی حكومەتی خۆجێیی سلێمانیی كرد بۆ كاری بەردەوام و خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber