سەوزكردنی شاخی گۆیژە بەردەوامە

پارێزگای سلێمانی

هەڵمەتی سەوزكردنی شاخی گۆیژە بەردەوامیی هەیە ‌و كونسوڵگەریی هۆڵنداش بەشداریی هەڵمەتەكە دەكات ‌و لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە سوپاس دەكرێن.
ڕۆژی چوارشەممە 23/12/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان كونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی؛ بەشدارییكرد لە هەڵمەتی بەردەوامیی سەوزكردنی شاخی گۆیژەدا.
لە میانی هەڵەمەتی سەوزكردنی شاخی گۆیژەدا، بەڕێز كونسوڵی گشتیی هۆڵندا بە هەزار نەمام بۆ پشتیوانیی ئەم هەڵمەتە و لە ڕووبەری دیاریكراو بۆ كۆمپانیای تانوپۆ لە ڕێی كۆمپانیای گاردینیاوە بەشداریی لە هەڵمەتەكەدا كردبوو.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی بەشداریكردنی هۆڵندا و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانیی كرد، لە بەرامبەر هەوڵ و كاری دڵسۆزانەیان بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژە بەهادارەی شاری سلێمانی كە لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە سەرپەرشتیی دەكرێت.
هەڵمەتی سەوزكردنی شاخی گۆیژە ماوەیەكە دەستیپێكردوە ‌و چەندین فەرمانگە ‌و كۆمپانیا ‌و رێكخراوی مەدەنی ‌و چالاكوان ‌و خۆبەخش بەشدارن تێیدا، بە ئامانجی زیاتر سەوزكردنی شاخی گۆیژە.

ئاماژە بەوەش كراوە، پێویستە دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەك بەسەر فەرمانەكەدا، پرۆژەكە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber