پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە وەفدێكی عێراقی دەكات و گفتوگۆ دەكەن لە بارەی كاركردن بۆ پەرەپێدانی كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاریی، لە پێناو زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و داهات و خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
رۆژی دووشەممە 4/1/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازییكرد لە بەڕێزان د. نوری دلێمی، وەزیری پلاندانانی پێشووی عێراق و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكی دۆستانەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی پەرەپێدانی زیاتری هەردوو كەرتی كشتوكاڵیی و گەشتیاریی، هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە، پەرەپێدانی ئەو دوو كەرتە رۆڵی زۆری دەبێت لە زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتی گشتی.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی پارێزگای پیشاندا بۆ هەر هەنگاوێك كە خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان بكات و ببێتە مایەی بوژانەوەی زیاتری وڵات.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber