سلێمانی ‌و بەغدا پیشانگەیەكی هاوبەش دەكەنەوە

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی ژووری بازرگانیی ‌و پیشەسازیی بەغدای پایتەخت سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و گفتوگۆ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی دەكەن سەبارەت بە كردنەوەی پیشانگەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا.
ڕۆژی شەممە 18/1/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی، پێشوازیی كرد لە بەڕێزان ئەندام و نوێنەرانی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی شاری بەغدای پایتەختی عێراق.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی هەماهەنگییە بازرگانیی و پیشەسازییەكان و وەفدی میوان سوپاس پارێزگای سلێمانییان كرد، لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگار هەماهەنگیی ‌و كاری هاوبەشی بە گرنگ وەسف كرد.
هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە كردنەوەی پیشانگەیەكی هاوبەشی بازرگانیی و پیشەسازیی لە نێوان هەردوو شاری سلێمانی و بەغدادا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber