كۆنفرانسێك بۆ بوژاندنەوەی كفری بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

كۆنفرانسێكی تایبەت بە بوژاندنەوەی شاری كفری بەڕێوەدەچێت، پارێزگاری سلێمانیش پشتیوانیی خۆی بۆ پەرەپێدانی شارەكە دەردەبڕێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 21/1/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریی كرد لە كۆنفرانسی بوژاندنەوەی شاری كفریدا، كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە میانی كۆنفرانسەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتییەكان ‌و خەمخۆران ئامادەی بوون، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون، بە ئامانجی پەرەپێدان ‌و بوژاندنەوەی شاری كفری لە ڕووی ئابوریی ‌و مێژوویی  ‌و شارستانیی ‌و كشتوكاڵییەوە.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە میانی وتەیەكدا پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ بوژاندنەوە و پەرەپێدانی شاری كفری دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber