د.ئاسۆ فەرەیدوون پیرۆزبایی لە موسوڵمانان دەکات

پارێزگای سلێمانی
د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک
بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی لە موسوڵمانان دەکات
د.ئاسۆ فەرەیدوون لە لاپەرەی تایبەتی خۆی بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە دەڵێت
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان و گەڕانەوەی مانگی ڕەحمەت ، مانگی پاکبوونەوەی مرۆڤ لە ناخ و جەستەوە ، مانگی هەژاران و هەستکردن بە هەژاری ، مانگی پاککردنەوەی گیرفان و سامان و زەکات بەخشینەوە ... گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو ئەو موسڵمانانە دەکەم کە دڵیان سپی یە لە میهری خودادا ، کە دەستیان سپی یە لە بەخشندەیدا ، کە ئیمانیان سپی یە لە تەقوادا و ڕۆحیان سپی یە لە باوەڕدا ...هیوادارم ئەم مانگە مانگی ئاشتی هەمیشەیی و ئیمانی ئارام بەخش و ڕەزای خوادا بێت بۆ هەمووانڕ.س