كۆمەڵێك رێكخراو و كەسایەتیی پارێزگای سلێمانی پانێلێك بۆ پاراستنی خێزان بەڕێوەدەبەن و پرۆژەیان بۆ ئەو مەبەستە هەیە، پارێزگاری سلێمانیش پشتیوانیی لە پرۆژەكە دەكات.
ڕۆژی شەممە 27/3/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە پانێڵێكی هاوبەش كە ژمارەیەك لە ڕێكخراوە مەدەنییەكان و كەسایەتی سازیان كرد و تایبەت بوو بە پڕۆژەی پاراستنی خێزان.
لە میانی پانێلەكەدا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون و بەشداربوان و ئامادەبوان چەندین پێشنیار و راسپاردەیان خستەڕوو بە ئامانجی پاراستنی خێزان و پتەوكردنی گیانی پێكەوەبوون و چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتییەكان.
لای خۆیەوە بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا دەستخۆشیی لە بەشداربوان و رێكخەرانی پانێلەكە كرد، هەروەها پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیشی بۆ پێشنیاز و ڕاسپاردەكانیان دەربڕی.
پانێلەكە بە بەشداریی چەندین رێكخراو و كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتی و پسپۆڕ و شارەزا و چالاكوان بە دروشمی (پاراستنی خێزان..پاراستنی ژیان و شوناس و گەشەپێدانی كۆمەڵگەیە) لە هۆڵی رێكخراوی سی دی ئۆ بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber