بەشێك لە رێگای هەزارمێرد چاك دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

بە فەرمانی پارێزگاری سلێمانی دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی رێگاوبان دەكرێت، بە مەبەستی چاككردنی بەشێك لە رێگای هەزارمێرد، بودجەی پێویستیش بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە تەرخان دەكرێت.
بە گوێرەی نوسراوی ژمارە (2775/21) كە رۆژی 9/3/2021 دەرچوە ‌و واژۆی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانیی لەسەرە، بڕی پێنج ملیۆن ‌و 457 هەزار دیناری عێراقی لە بودجەی (نەوت/1) ‌و بە پێی یاسا ‌و رێنماییەكان تەرخان كراوە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (چاككردنی بەشێك لە رێگای هەزارمێرد)، كە بەشێوازی راستەوخۆ لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەوە لە ماوەی 35 رۆژی كاركردندا تەواو دەكرێت.
پرۆژەكەش گوژمە ‌و رێژەی چاودێریكردن لەخۆ دەگرێت ‌و ئامانج لێی چاككردنی رێگاكەیە لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان ‌و كارئاسانی بۆ هاتوچۆكردن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber