بەشەخۆراكی مانگانە دابەش دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

بەڕێوەبەرێتیی بازرگانیی خۆراك لە سلێمانی، بەشەخۆراكی مانگانە لە دەرەوە ‌و ناوەوەی شار دابەش دەكات، پارێزگاری سلێمانیش دەستخۆشیی لە كارمەندان ‌و كۆمپانیاكانی گواستنەوە دەكات.
ڕۆژی یەكشەممە 18/4/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، كۆگاكانی بەڕێوەبەرێتیی بازرگانیی خۆراكی پارێزگای سلێمانیی بەسەركردەوە و سوپاسی بەڕێزان بەڕێوەبەر و كارمەندان و كۆمپانیاكانی گواستنەوە و كرێكارە جوامێرەكانی گواستنەوە و دابەشكردنی خۆراكی كرد، كە دوای تەواوكردنی گەیاندنی بەشە خۆراك بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی، دەست بە دابەشكردنی خۆراك بۆ ناو شاری سلێمانی و گەرمیان دەكەن.
بڕیارە بەڕێوەبەرێتیی بازرگانیی خۆراك لە رێگەی كۆمپانیاكانی گواستنەوە ‌و دابەشكردنی خۆراكەوە بڕی چوار هەزار تەن شەكر و دوو هەزار تەن زەیت لە ڕێی بریكارەكانەوە دابەش بكەن بەسەر هاووڵاتیاندا.
بەپێی زانیارییەكان بڕیارە هەر لەم مانگەدا بۆ جارێكی دیكە بەشە خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكرێتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber