چوار پرۆژەی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێن

پارێزگای سلێمانی

هەریەكە لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ‌و وەزارەتی ناوخۆ، لە سەر داوای پارێزگای سلێمانی، رەزامەندیی پیشان دەدەن لەسەر تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی چوار پرۆژە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر داوای پارێزگای سلێمانی ‌و بە نوسراوی ژمارە (4573)، بڕی (873.540.197) هەشتسەد و حەفتا و سێ ملیۆن و پێنجسەد و چل هەزار و سەد و نەوەد و حەوت دینار بۆ تەواوكردنی سێ خوێندنگە تەرخان دەكات لە ناوچەكانی هۆمەرەكوێر ‌و قولەریسی، كە رێژەیەكی زۆریان جێبەجێ‌ كراون، بە تەرخانكردنی پارەی پێویستیش پرۆژەكان تەواو دەكرێن..
لەلایەكی دیكەوە ‌و لەسەر داوای پارێزگای سلێمانی و بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی ژمارە (9021). بڕیاردراوە بە نۆژەنكردنەوەی بینای بەڕێوەبەرێتی ناحیەی تەكیەی كاكەمەند ‌و بۆ ئەو مەبەستەش بڕی (22.632.500) بیست ‌و دوو ملیۆن ‌و شەشسەد ‌و سی ‌و دوو هەزار ‌و پێنجسەد دینار تەرخان كراوە.
پرۆژەكان پێشتر لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە دەرخستەیان بۆ كراوە ‌و بە نوسراوی فەرمی داوای تەرخانكردنی گوژمەی پێویستی كردبوو بۆ جێبەجێكردنیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe