نەتەوەیەكگرتووەكان چەند پرۆژەیەك لە سلێمانی جێبەجێ‌ دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی باڵای سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازییان لێدەكرێت، كە بەمەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆەیەك لە شاری سلێمانی سەردانی پارێزگایان كردبوو.
رۆژی یەكشەممە 30/5/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازییكرد لە بەڕێزان (زینە عەلی ئەحمەد) نوێنەری ڕێكخراوی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەكگرتووەكان (UNDP) لە عێراق و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگیی و پشتیوانیی و پڕۆژەكانی UNDP بۆ سلێمانی كرایەوە، بەتایبەتی پڕۆژەی ڕوناككردنەوەی شەقامی مەلیك مەحمود و ڕێگای سلێمانی – تاسڵوجە بە گڵۆپی لید و پڕۆژەی بنیاتنانی نەخۆشخانەیەكی بیست تەختی زۆر پێشكەوتوو تایبەت بە كۆرۆنا و كارگەیەكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆكسجین بۆ شاری سلێمانی، كە وابڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەم پڕۆژانە دەست پێ بكەن.
وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ هاوكاریی و هەماهەنگییەكانی لەگەڵ ڕێكخراوەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان و بەتایبەتی UNDP.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ وەفدی میوان دووپاتكردەوە، داواشی كرد ئۆفیسێكی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەكگرتووەكان  UNDP لەشاری  سلێمانی بكەنەوە و پشتیوانیی شوێنی نیشتەجێبوون و دابینكردنی خزمەتگوزاریی بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی دژی داعش بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe