نەتەوەیەكگرتووەكان هاوكاریی سلێمانی دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە عیراق گفتوگۆ دەكات لە بارەی بەردەوامیدان بەهاوكارییەكانی ئەو رێكخراوە بۆ سلێمانی.
رۆژی پێنجشەممە 3/6/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لەڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ بەڕێزان جێگری نوێنەری ڕێكخراوی UNDP لە عێراق و بەڕێوەبەری پرۆگرام و پسپۆڕی پرۆگرامەكانی ڕێكخراوەكە لە عێراق كۆبوەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاو و ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانیدا، كە بودجەكەی بە سوپاسەوە لەلایەن شارەوانییەكانی ئەوروپا و بەتایبەتی ئیتاڵیا و یەكێتیی ئەوروپاوە دابین دەكرێت و لەڕێی ڕێكخراوی UNDP یەوە بە هەماهەنگیی حكومەتی خۆجێیی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ڕەزامەندیی UNDP وەرگیرا بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی  كە لە پڕۆژەی ڕوناككردنەوەی شەقامی سلێمانی – تاسڵوجە و مەلیك مەحمود دەمێنێتەوە كە بڕیارە بە (لید) جێبەجێ‌ بكرێت، بۆ پڕۆژەی تر بەتایبەتی ڕوناككردنەوەی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی تری سلێمانی تەرخان بكرێت.
ئەم كۆبوونەوانەی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، لە ئەنجامی سەردانی بەڕێز خاتوو زینە نوێنەری UNDP لە عێراق دێن بۆ پارێزگای سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەموو هەوڵ و هەماهەنگیی و هاوكارییەكانی رێكخراو و ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكانی كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe