بڕیار لەسەر گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵان دەدرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی بەرپرسانی یەكە كارگێڕییەكان، مەیدانی ئاژەڵان بەسەر دەكاتەوە ‌و دوای گفتوگۆ ‌و تاووتوێكردنی بابەتەكە بڕیار لەسەر گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵان دەدرێت.
ڕۆژی دووشەممە 7/4/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، بەمەبەستی چارەسەركردنی شوێنی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی، سەردانی مەیدانیی مەیدانی ئاژەڵانیان كرد و لە نزیكەوە لەگەڵ بەڕێزان حەیواندار و فرۆشیار و كڕیارەكاندا دووان و بەسوپاسەوە هەموولایەكیان ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانیكردنی بڕیاری پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە گواستنەوەی مەیدانەكە بۆ شوێنێكی شیاو و شایستە دەربڕی، بەشێوەیەكە كە لەگەڵ پێداویستیی شار و ئاستی خزمەتگوزاریی و دەرفەتی كاركردنیاندا بگونجێت.
دواتر تیمەكە سەردانی مەیدانی ئاژەڵانیان لە قەرەگۆل كرد و ئەو شوێنەیان بەسەر كردەوە، كە لە ساڵی (٢٠٠٧)دا بۆ مەیدانی ئاژەڵانی نوێی شاری سلێمانی تەرخان كراوە، لە نزیكەوە لە لایەنە كارگێڕیی و یاسایی و خزمەتگوزاریی و ژینگەیی و شارەوانییەكانی شوێنەكە كۆڵینەوە.
تیمەكە لە سەردانەكەیدا دیراسەی دیاریكردنی شوێنێكی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە دەكات، كە لەگەڵ پێداویستیی و داخوازییەكانی ئێستا و ساڵانی ئایندەدا بگونجێت و ڕەچاوی تەواوی بەرژەوەندیی گشتیی و تەندروستیی و ژینگە و تایبەتمەندیی كارەكە و ناوچەكە و ڕێكارە شارەوانیی و ئاژەڵدارییەكان بكرێت و بڕیاریش لەسەر گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانی ئێستای شاری سلێمانی درا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe