گرنگیی بە سەوزاییەكانی سلێمانی دەدرێت

پارێزگای سلێمانی

لەسەر داوای پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پارەی پێویست بۆ سەوزاییەكانی سلێمانی تەرخان دەكات.
لەسەر داوای هەریەكە لە پارێزگای سلێمانی ‌و وەزارەتی شارەوانی ‌و گەشتوگوزار، بە فەرمانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دراوە بە جێبەجێكردن و بەڕێوەبردن و چاكسازیی بۆ پرۆژەكانی (پاركی هەواری شار، بلواری شەستمەتریی مەلیك مەحمود، بلواری سلێمانی - تاسڵوجە).
بە گوێرەی فەرمانەكە كە لەلایەن سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچوە ‌و ئاراستەی وەزارەتی دارایی ‌و ئابوریی هەرێم كراوە، رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجكردنی بڕی چوار ملیار ‌و 527 ملیۆن ‌و 454 هەزار ‌و 500 دینار بۆ هەرسێ‌ ناوچەی سەوزی ئاماژە بۆكراو، كە لەسەر بودجەی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی خەرج دەكرێت ‌و لەسەر بودجەی وەگەڕخستن ‌و بەشێوەی نەختینە ‌و قۆناغ جێبەجێ‌ دەكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe