د.ئاسۆ فەرەیدوون بەشداری لە هەڵمەتی پاککردنەوەی سلێمانیدا دەکات

پارێزگای سلێمانی
د.ئاسۆ فەرەیدوون بەشداری لە پاککردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانیدا دەکات
لە دەستپێکی هەڵمەتی با کوردستان پاکبکەینەوە لە یەک رۆژدا کاتژمێر 9:30 بەیانی لەبەردەم سەیرانگای تاڤگە لە گەرەکی سەرچنار ، بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی د.ئاسۆ فەرەیدوون و
چەند بەرێوبەرێکی گشتی و ژمارەیەک لە تیمەکانی شارەوانی و کەسانی خۆبەخش و فەرمانبەران و خوێندکاران و بەرپرسی حزبە سیاسیەکان دەستی پێکرد.
هەڵمەتی با کوردستان پاکبکەینەوە لە یەک ڕۆژدا ، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ئامادەکراوەو سەرجەم پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە تێیدا بەشدار ئەبن
ئامانج لە هەڵمەتەکە بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری هاوڵاتیانە و خۆپاراستنە لە خاشاک و زبڵ و پیسی .
هەروەها بەشدارانی ئەم هەڵمەتە لەو رۆژەدا بەشداری دەکەن لە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیاریەکان لە زبڵ و پاشەرۆی فرێدراو
لە زۆربەی شوێنە گەشتیاریەکانی کە دەکەونە دەوروبەری شاری سلێمانیەوە ، تیمەکانی شارەوانی و کەسانی خۆبەخش و فەرمانبەران و خوێندکاران و لەگەڵ ئەو کۆمپانیانەی کە پاککردنەوەی سلێمانی ئەرکی پاککردنەوەکانیان گرتۆتە ئەستۆ
پارێزگای سلێمانی لە ساڵانی پێیشودا پێشەنگ بووە و یەکەم شاری عێراق بووە لەپاک و تەمیزیدا ئومێدەوارم لەو ئاستە دانەبەزین و هەر پێشەنگ
هەڵمەتی با کوردستان پاکبکەینەوە لە یەک ڕۆژدا, لەلایەن یەکێتی ئەوروپا ، پرۆگرامی ناوچە خۆجێیەکان ، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی خاوێنی دۆستی ژینگەوە ئامادەکراوە و سەرپەرشتی دەکرێت