لیژنەی باڵای بەبازاڕكردنی گەنم كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

لیژنەی باڵای سەرپەرشتیی بەدواداچوون ‌و بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە، بەمەبەستی تاووتوێكردنی وردەكارییەكانی وەرزی دوورینەوە ‌و ئەمباركردن ‌و بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئەمساڵ.
رۆژی یەكشەممە 13/6/2021 بەسەرپەرشتی ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەریی، كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیی و بەدواداچون و بەبازاڕكردنی گەنم لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنە ئەنجام بەڕێوەچوو، ئامادەكارییەكان بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تاووتوێ‌ كران ‌و سەرۆك ‌و ئەندامانی لیژنە سەرنج ‌و بۆچوونەكانی خۆیان خستەڕوو بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە خزمەتی جوتیاران بكرێت، دواتریش بڕیاری پێویست لە بارەی چۆنێتیی بەڕێوەچوونی كاروبارەكان درا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe