وەفدێكی ئەڵمانی سەردانی سلێمانی دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازییان لێدەكرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 30/6/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیی كرد لە بەڕێز دانیال ماككۆرمەك كونسوڵی پەرەپێدان و هەماهەنگیی لە كونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی پشتیوانییە بەردەوامەكانی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ عێراق ‌و بەتایبەتیش بۆ هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی، كە لە بوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و سێكتەرە خزمەتگوزاریی و كەلتورییەكاندا حكومەتی ئەو وڵاتە چەندین هاوكاریی پێشكەش كردووە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی وەفدی میوانی كرد بۆ سەردانەكەیان ‌و ئەو هاوكارییانەی ئەڵمانیا پێشكەشی هەرێمی كورستانی كردوون لە بوارە جیاوازەكاندا، لای خۆیانەوە وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ هەوڵە بەردەوامەكانی لە پێناو خزمەتی گشتی ‌و گرنگیدان بە كەرتە جۆربەجۆرەكان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe