خەڵاتێكی ئەدەبیی بۆ نوسەران

پارێزگای سلێمانی

پێشبڕكێیەكی ئەدەبی لە كۆریا بۆ نوسەران بەڕێوەدەچێت ‌و خەڵاتی رۆمانی براوە دەكرێت.  
خەڵاتی ئەدەبی بوچیۆن بۆ نوسەرانی تاراوگە لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەستی پێكردوە بۆ ڕێزلێنان و بەرزڕاگرتنی باشترین ڕۆمان كە لە لایەن نوسەرانی تاراوگەوە دەنوسرێن.
شاری بوچیۆن لە كۆریای باشور ئەو خەڵاتەی دامەزراندووە وەك یەكێك لە دەسپێشخەرییە گەورەكانی بۆ بە ئەندامبون لە تۆڕی شارە داهێنرەكانی یونسكۆدا.
مەرجەكانی بەشداریكردن لە پێشبڕكێكەدا:
لە پێشبڕكێكەدا ئەو ڕۆمانانە وەردەگیرێن كە باسی تاراوگە دەكەن و لە لایەن ئەو نوسەرانەوە نوسراون كە هێشتا لە ژیاندا ماون، ئەگەر نوسینەكە بە زمانی ئینگلیزی بێت ئەوا دەبێت لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٢٠دا بڵاو كرابێتەوە، ئەگەر نوسینەكە بە زمانی كۆری  بێت، ئەوا دەبێت لە نێوان ساڵانی ٢٠١١-٢٠٢٠دا بڵاو كرابێتەوە، ئەگەر نوسینەكە بە هەر زمانێكی دیكە بێت (بۆ نمونە كوردی)، ئەوا دەبێت بە وەرگێڕانی ئینگلیزی یاخود كۆری لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٢٠دا بڵاو كرابێتەوە، هەروەها دەبێت نوسینەكە بە چاپكراوی (فیزیكی) بەردەست بێت.
خەڵاتی براوەی پێشبڕكێ‌:
٦٠ ملیۆن وۆنی كۆری كە دەكاتە زیاد لە ٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریكی، دەدرێتە ١ ڕۆمانی براوە (٥٠ ملیۆن وۆن بۆ نوسەرەكە و ١٠ ملیۆن بۆ وەرگێڕەكە).
كۆتا رۆژ بۆ پێشكەشكردن ‌و بەشداریكردن لە پێشبڕكێكەدا ڕۆژی هەینی ٣٠/٠٧/٢٠٢١ دەبێت.
فۆرمی پێشكەشكردن:
ئەو نوسەر ‌و ئەدیبانەی دەیانەوێت بەشداریی لە پێشبڕكێكەدا بكەن، دەتوانن لە رێگەی ئەم ئەدرەسەوە داواكاریی پێشكەش بكەن:
https://docs.google.com/file/d/1PulRehqyDO8H16CXIRVC7FcN4-c8uhB8/edit?filetype=msword&fbclid=IwAR1zwUyzTbv7yhbh-1MrG_Uxk1-LaRIbWYGGyrLTQuSPU0Os6IIHm0kW4o8
هەروەها دەتوانن دوای پڕكردنەوەی فۆرمەكان، بەرهەمەكانیان بنێرن بۆ لیژنەی ئامادەكار بەم ئەدرەسە (icelune@korea.kr).

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe