پارە بۆ بلوارەكانی سلێمانی تەرخان دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

لەسەر داوای پارێزگای سلێمانی، رەزامەندی پیشان دەدرێت لەسەر تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ بەكرێگرتنی تانكەری ئاو بۆ شارەوانییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی ئاودانی بلوارەكان.
وەزارەتی دارایی ‌و ئابووریی حكومەتی هەرێم  بە نوسراوی ژمارە 2/2/7008 لە رۆژی 8/7/2021 دا‌و بە پشتبەستن بە دوو نوسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، نوسراوی بۆ وەزارەتی شارەوانی ‌و گەشتوگوزار كردوە ‌و تێیدا رەزامەندیی پیشانداوە لەسەر تەرخانكردنی بڕی 770 ملیۆن دیناری عێراقی، بە مەبەستی بەكرێگرتنی 40 تانكەری ئاو لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، كە ئاو بۆ بلوارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی باخچەكانی سلێمانی ‌و هەرسێ‌ شارەوانیی راپەڕین ‌و بەكرەجۆ ‌و تاسڵوجە بگوازنەوە بۆ ساڵی 2021.
بڕی پارەی تەرخانكراویش لەسەر بودجەی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی دەبێت لە چوارچێوەی یاسا ‌و رێنماییە كارپێكراوەكاندا ‌و پێشتر پارێزگای سلێمانی داوای لە ئەنجومەنی وەزیران كردبوو، پارەی پێویست تەرخان بكرێت بەئامانجی پاراستنی بلوارەكان لە وشكبوون لە وەرزی هاویندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe