لە سلێمانی بۆ ماوەی پێنج خولەك جووڵە راگیرا

پارێزگای سلێمانی

لە شاری سلێمانی بۆ یادی جینۆسایدكردنی شەنگال ‌و رێزنان لە قوربانیانی ئێزدیی، بۆ ماوەی پێنج خولەك جووڵە لە دامودەزگا گشتیی ‌و تایبەتەكاندا راگیرا
سەعات (١٠)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆی سێشەممە 3/8/2021، بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی ئێزدیی لە تاوانی جینۆسایدكردنی شەنگالدا، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، جووڵەی بۆ ڕاگیراو، لە شوێنە گشتیی ‌و تایبەتەكاندا هاووڵاتیان یادی تاوانی جینۆسایدكردنی شەنگالیان كردەوە.
پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگرانی پارێزگار و بەڕێوەبەر و ئەفسەر و فەرمانبەرانی پارێزگا، لە دیوانی پارێزگادا بۆ ماوەی پێنج خولەك بۆ یادكردنەوەی فەرمیی ئەم ڕۆژە وەستان و لەگەڵیدا یادی هەموو تاوانەكانی تری ئەنفال و كۆمەڵكوژیی ناوچە جیاجیاكانی كوردستانیان كردەوە، كە بە ئەنفالی بارزانییەكان لە ٣١/ ٧/ ١٩٨٣دا دەست پێدەكات، بۆ ١٦/ ٣/ ١٩٨٨ كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری، ١٤/ ٤/ ١٩٨٨ وەك ڕۆژی تاوانەكانی هەشت قۆناغی ئەنفال لە سەرتاسەری كوردستاندا، ٣/ ٨/ ٢٠١٤ تاوانی جینۆسایدكردنی شەنگال.
پارێزگاری سلێمانی هیوای خواست ئەم ڕۆژە بكرێتە ڕۆژی ئاشتیی و ئاوەدانیی و ئازادیی و دادپەروەریی و تەبایی و لێبوردەیی و یەكخستن و ڕێكخستنی نیشتمانیی و بەرنامە و ئامانجی نیشتمانیی لە كوردستاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe