تەندروستی داوای پڕكردنەوەی فۆرمی ئۆنلاین دەكات

پارێزگای سلێمانی

دوای زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەئێستادا رۆژانە هاووڵاتیان دەچنە بنكەكانی تەندروستیی تایبەت بەڤاكسینی كۆرۆنارو ڤاكسینەكە وەردەگرن، تەندروستیش داوا لە هاووڵاتیان دەكات، پێش ئەوەی سەردانی بنكەكانی كوتان بكەن، فۆرمی ئۆنلاین پڕبكەنەوە.
بنكەی تەندروستیی بەختیاری لە شاری سلێمانی، یەكێكە لەو بنكانەی كە رۆژانە هاووڵاتیان بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا سەردانی دەكەن ‌و تا دێت ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی ڤاكسین وەردەگرن زیاتر دەبێت.
حەسەن خدر بەڕێوەبەری كارگێڕیی بنكەكە بۆ سایتی پارێزگا وتی: رۆژانە لە سەعات (8.15)ی بەیانییەوە دەست دەكرێت بەكوتانی هاووڵاتیان ‌و كارەكانیان بەباشی بەڕێوەدەچێت، وتیشی: رۆژانە زیاتر لە 70 كەس دێنە بنكەكەمان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین و تا سەعات 11ی بەردەوام دەبین.
حەسەن خدر سەبارەت بەجۆری ڤاكسینەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لە ئێستادا ڤاكسینی (ئەسترازینكا)ی بریتانییان هەیە و بەشێوەیەكی گشتیی هاووڵاتیان دەچن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.
سەبارەت بە كێشەكانیان ئەو بەرپرسە وتی: یەكێك لەو كێشانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە ئەوەیە زۆرێك لە هاووڵاتیان سەردانیان دەكەن بۆ كوتان بەبێ ئەوەی فۆڕمی ئۆنلاینیان پڕكردبێتەوە، ئەوەش كێشەی سەرەكیی رۆژانەی بنكەكانی كوتانە، چونكە كاتێكی زۆری دەوێت تا فۆڕم بۆ هاووڵاتیان پڕبكرێتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe