دوو پرۆژە لە سنووری چەمچەماڵ دەكرێنەوە

پارێزگای سلێمانی

دوو پرۆژەی گرنگ لە سنوری قەزای چەمچەماڵ دەكرێنەوە، كە پێكدێن لە كردنەوەی رێگای قیری نێوان هەردوو ناحیەی تەكیە ‌و ئاغجەلەر ‌و هەروەها كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ‌و نیشتەجێكردن، رۆژی یەكشەممە 15/8/2021 لە دوو رێوڕەسمی جیاوازدا، بەئامادەبونی دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، هەریەكە لە پرۆژەی (بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ) و پرۆژەی (رێگای قیری نێوان تەكیە ‌و ئاغجەلەر لە سنوری چەمچەماڵ) بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەكرێنەوە.
كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنە بە ئاراستەی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و جێەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لەو سنورەدا.
رێگای قیری نێوان تەكیە‌و ئاغجەلەریش، بەشێكە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و پێكهاتوە لە رێگایەك بە درێژایی هەشت كیلۆمەتر‌و تێچوەكەشی بڕی ملیارێك و (700) ملیۆن دینارە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "پرۆژەكە بایەخ و سودی زۆری بۆ كارئاسانیی هاتوچۆی هاووڵاتیان هەیە و رێگایەكی ستراتیژیییە، كە سلێمانی دەبەستێتەوە بە هەولێر و كۆیە لەلایەك، لەلایەكی دیكەوە سودی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان لە نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر، ئیدارەی گەرمیان و كەركوك و سنورەكە دەبێت".

رێگای تەكیە ئاغجەلەر
- رۆژی یەكشەممە 15/8/2021 بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە
- بەشێكە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
- درێژاییەكەی هەشت كیلۆمەترە
- تێچوەكەی بڕی ملیارێك و (700) ملیۆن دینارە
- بایەخ و سودی زۆری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان هەیەو رێگایەكی ستراتیژیییە
- سلێمانی ‌و كۆیە و هەولێر پێكەوە دەبەستێتەوە

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe